ئێران دەستی گرت بەسەر کەشتییەکی ھەڵگری سوتەمەنی لە کەنداو

2022-05-18   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئێران دەستی بەسەر کەشتییەکی ھەڵگری سوتەمەنی لە ئاوەکانی کەنداودا گرت و کارمەندانی کەشتییەکەشی دەستگیرکرد.

میدیای ئێران بڵاویکردەوە، ھێزی دەریایی ئەو وڵاتە لە کەنداو دەستی بەسەر کەشتییەکی بیانیدا گرتووە کە ھەڵگری ٥٥٠ ھەزار لیتر گازۆیلی قاچاخ بووە و سەرجەم کارمەندانی کەشتییەکەش کە ٧ کەس بوون دەستبەسەر کراون و بۆ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی ناوەندە ئەمنییەکان کراون.

سەرەتای ئەم ھەفتەیەش سوپای پاسدارانی ئێران لە کەنداو دەستی بەسەر کەشتییەکەی ھەڵگری سوتەمنیدا گرت و لە ماوەی ڕابردووشدا چەندین جار ھێزەکانی ئێران لە کەنداو گرفتیان بۆ ھاتوچۆی کەشتییەکان دروستکردووە.