ساڵی ڕابردوو لە عێراقدا ٨١ ھەزار تۆن گۆشتی ماسی فرۆشراوە

2022-05-17   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دەزگای سەرژمێری ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢١دا ٨١ ھەزار تۆن ماسی فرۆشراوە و ژمارەی کێڵگەکانی بەخێوکردنی ماسی گەیشتووەتە نزیکەی ٣٨٠٠ کێڵگە.

دەزگاکە لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، لە ساڵی ڕابردوودا بڕی ٨١ ھەزار و ٣٤ تۆن ماسی فرۆشراوە، لەو بڕەش ٦٤ ھەزار و٧٩٦ تۆنی لە بەرھەمی کێڵگە ناوخۆییەکانی بەرھەمھێنانی ماسی بووە.

وەک لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی پێکراوە بەشێک لەو بڕە ماسیە فرۆشراوە بەرھەمی ڕوبارەکان بووە بە تایبەت لە پارێزگای بەسرە، کە توانراوە زیاتر لە دوو ھەزار تۆنی لێ بەدەست بھێندرێت.

بەگوێرەی سەرژمێری دەزگاکە لە ساڵی ٢٠٢١دا لە نزیکەی ٣٨٠٠ کێڵگەی بەرھەمھێنانی ماسی ماسی بۆ فرۆشت بەرھەمھێنراوە و نزیکەی ١٢ کێڵگەی نوێش لە قۆناغی جێبەجێکردندایە.

لە ماوەی ڕابردوودا بەھۆی گرانبوونی گۆشتی ئاژەڵەوە، بەشێک لە ھاوڵاتیان ڕوویانکردووەتە کڕین و خواردنی گۆشتی ماسی.