ئەنجومەنی دادوەری: دۆسیەی نەوتی ھەرێم دژی دەستوری عێراق نییە

2022-05-17   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەنجومەنی دادوەریی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، ھەڵسوکەوتەکانی حکومەتی ھەرێم، لە بارەی دۆسێی نەوت و بابەتە نەوتییەکان، لەگەڵ دەستووری عێراقدا گونجاوە و یاسای ژمارە ٢٢ی ساڵی ٢٠٠٧،یش کە لە پەرلەمانی کوردستان دەرچووە، پێچەوانەی ئەحکامەکانی دەستووری عێراق نییە، بۆیە پێویستە کارپێکردنی بەردەوام بێت، چونکە بە پێی دەستوور بەڕێوەبردنی دۆسیەی نەوت و گاز، لە تایبەتمەندییەکانی دەسەڵاتی فیدڕاڵی نییە.