بەھۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە ، لە باکور و ڕۆژھەڵاتی سوریا ١٠ کەس گیانیان لە دەستداوە.
سەرچاوە تەندروستییەکان ئاشکرایان کردووە، بە کاریگەری ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی پارێزگاکانی دێرەزوور و ڕەققە و حەسەکەی باکور و ڕۆژھەڵاتی سوریای گرتووەتەوە ، ١٠ کەس گیانیان لە دەستداوە کە زۆرینەیان لە پارێزگای دێرەزوور بوون و سیانیان منداڵ بوون.
ھەر بەھۆی خۆڵبارینەوە، سەدان کەس ڕووبەڕووی گرفتی تەندروستی بوونەتەوە و زیاتر لە ٥٠٠ کەس لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی سوریا سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە.
ئەوە لە کاتێکدایە شەپۆلی خۆڵبارین ھەر یەک لە عێراق و ئێران و کوەیتیشی گرتووەتەوە و زیانی بە ھەزاران کەس گەیاندووە و دەوامی خوێندنگە و گەشتی ھەندێک لە فڕۆکەخانەکانیش ڕاگیراوە.