یەکێتی ئەوروپا بە بڕی ٥٢١ ملیۆن دۆلار چەک بۆ ئۆکراین دابین دەکات

2022-05-17   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا شکستیان ھێنا لە سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر کەرتی نەوتی ڕووسیادا.

لە دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل، جۆزێب بۆریل لێپرسراوی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیەکە ڕایگەیاند، نەیانتوانیوە بگەنە ڕێککەوتن لەسەر سەپاندنی زنجیرەیەکی تر سزا بەسەر کەرتی نەوتی ڕووسیادا.

دووپاتیشیکردەوە یەکێتی ئەوروپا بەردەوام دەبێت لە سزادانی ڕووسیا تا باجی داگیرکارییەکانی بۆ سەر ئۆکراین بدات. وتیشی، دەبێت لەمەودوا یەکێتی ئەوروپا ڕزگاری ببێت لە پشت بەستن بە نەوت و گاز و خەڵوزی ڕووسیا بۆ ئەوەی لە کاتی سزادانی مۆسکۆدا، ھیچ کام لە وڵاتانی یەکێتیەکە زیانیان بەرنەکەوێت.

لێپرسراوەکەی یەکێتی ئەوروپا ئاشکراشیکرد، لە بەردەوامیی ھاوکارییەکانیاندا بۆ ئۆکراین، ٥٢١ ملیۆن دۆلاری تر بۆ دابینکردنی چەک بۆ ئەو وڵاتە تەرخان دەکرێت.