بەھۆی کاریگەرییەکانی شەپۆلی خۆڵبارینەوە ، لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ، ١٣٠ کەس لە سلێمانی سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە.
بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەھۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی لە ڕۆژی دووشەممەوە دەستیپێکردووە، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ١٣٠ کەس سەردانی بەشی فریاکەونتی ھەردوو نەخۆشخانەی "شار" و "د. جەمال ئەحمەد ڕەشید"ی تایبەت بە منداڵانیان کردووە و بەشێکی زۆریان چارەسەری پێویستی پزیشکیان بۆ کراوە و ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.