موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەگەڵ سێیەکی پەکخەر رێکناکەون و ناگەڕێنەوە سەر بنەمای پشک پشکێنە.
سەدر لەو پەیامەدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، عێراق ناگەڕێننەوە بۆ چوارگۆشەی پشک پشکێنە کە گەندەڵی سیمای دیاریەتی.
وتیشی، گەلی عێراق بە دەست ھەژاریەوە دەناڵێت و ئێستا کار گەیشتووەتە ئەوەی یاسا گرنگەکان پەکبخرێن و بژێوی عێراقییەکان بکرێتە ئامانج، بۆیە لەژێر ھیچ فشارێکدا لەگەڵ سێیەکی پەکخەر ھاوپەیمانی دروست ناکەن.
راشیگەیاند، جگە لە چەند کەسێکی کەم، سیاسەتمەدارانی عێراق بونەتە نمونەی گەندەڵی و خراپەکاری.
ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی یەک شەممەش سەدر لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، رەوتی سەدر بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ دەبێتە ئۆپۆزسیۆن، ئەوەش لە دوای ئەو پێشێلکارییە دووبارانەی لە پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراقدا ئەنجامدران.