قوباد تاڵەبانی لە‌گە‌ڵ کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان کۆبووەوە

2022-05-16   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
قوباد تاڵەبانی داوا دەکات نوێنە‌ری رێکخراوە‌کانی تایبە‌ت بە پرسی شەھیدان و ئە‌نفالکراوان و نوێنە‌ری کە‌سوکاری ئە‌نفالکراوان بە‌شدار بن لە ھە‌ڵدانە‌وە و ھێنانە‌وە‌ی روفاتی ئە‌نفالکراوان.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازیکرد لە ژمارەیەک لە کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و گفتوگۆکرا لەبارەی ھەندێ داواکاری رەوای کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان بەتایبەتی پرسی ھێنانەوەی رووفاتی ئەنفالکراوان، سەرباری تاوتوێکردنی دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ پرسی چۆنێتی ئەنجامدانی پشکنینی DNA بۆ کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان بەمەبەستی ناساندنەوە و ھێنانەوەی روفاتی پیرۆزی ئەنفالکراوان.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جە‌ختیکردە‌وە،‌ پشتیوانی داوا رەواکانیانە و داواشی لە وە‌زارە‌تی شەھیدان کرد بۆ لە‌مە‌ولا نوێنە‌ری رێکخراوە‌کانی تایبە‌ت بە پرسی شەھیدان و ئە‌نفالکراوان و نوێنە‌ری کە‌سوکاری ئە‌نفالکراوان بە‌شدار بن لە پرۆسە‌ی ھە‌ڵدانە‌وە و ھێنانە‌وە‌ی روفاتی ئە‌نفالکراوان بۆ زێدی خۆیان.