ھاتووچۆی عێراق: جگە لە ھەرێم لە دوای ٢٠٠٣ەوە حەوت ملیۆن ئۆتۆمبێل ھاوردەکراوە

2022-05-16   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ھاتوچۆی عێراق ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانی ناو وڵاتەکەی ئاشکرا کرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتوچۆی عێراق ڕایگەیاند، لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ وە جگە لە ھەرێمی کوردستان، ٧ ملیۆن ئۆتۆمبێل ھاوردە کراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھاتنی ئەو ژمارە زۆرەی ئۆتۆمبێل لۆدێکی گەورەی لەسەر شەقامەکان دروستکردووە، لە کاتێکدا ماوەی ٣٠ ساڵە شەقامەکان وەک خۆیانن و جگە لە گۆڕانکارییەکی کەم ، ھیچ شەقامێکی ستراتیژی دروست نەکراوە.

راشیگەیاند، ھاتوچۆ تەنھا بۆ ڕێکخستنی ڕۆیشتن نییە، بەڵکو پەیوەستە بە چۆنێتی پارێزگاریکردن لە شەقامەکان، کە  ئێستا ھیچ پارێزگارییەک ناکرێت لە ڕێگە گشتی و خێراکان و ڕوناکی و بەرزەپردەکان.