تەرمی ھاووڵاتییەکی عێراقی لە کەمپی ھۆڵ دۆزرایەوە

2022-05-15   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
تەرمی ھاووڵاتییەکی عێراق لە کەمپی ھۆل دۆزرایەوە، لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە ١٤ ھاووڵاتی لەو کەمپە کوژراون.

سەرچاوە ئەمنییەکان لەو کەمپەوە رایانگەیاند، ھێزەکانی سوریای دیموکرات تەرمی ئەو ھاووڵاتییە عێراقییەیان دۆزیوەتەوە و ھۆکاری کوژرانەکەی نەزانراوە، بەپێی زانیاری سەرچاوە ئەمنییەکانیش، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ١٤ کەس لە کەمپی ھۆڵ کوژراون، کەلە نێوانیاندا ھاووڵاتی عێراقی ھەیە. 

کەمپی ھۆڵ دەکەوێتە خۆرھەڵاتی پارێزگای حەسەکە، گەورەترین کەمپە لە خاکی سوریا و زۆرینەی ئەو ھاووڵاتیانەی لەو کەمپەن عێراقین و ژمارەیان زیاتر لە ٣٠ ھەزار کەسە و کەسوکاری تیرۆریستانی داعشن.