تورکیا: سوید و فنلەندا پشتیووانی لە پەکەکە و یەپەگە دەکەن

2022-05-15   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
تورکیا بەھۆی پشتیووانیکردنیان لە ھێزە کوردییەکان، دژی بە ئەندامبوونی سوید و فنلەندایە لە رێکخراوی ناتۆ، ئەو رێکخراوەش رایدەگەیەنێت، بە ئەرێنیەوە کار لەسەر داواکاری ئەو دوو وڵاتە بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ دەکەن.

مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، زۆرینەی گەلی تورکیا دژی بیرۆکەی بە ئەندامبوونی سوید و فنلەندان لە رێکخراوی ناتۆ، چونکە ئەو دوو وڵاتە بە ئاشکرا پشتیووانی لە پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" و یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" دەکەن، وتیشی، پێویستە پڕۆسەی بە ئەندامبوونی سوید و فنلەندا لە ناتۆ رابگیرێت.

سەرەڕای دژایەتییەکانی روسیا، سوید و فنلەندا خواستی خۆیان بۆ بە ئەندامبوون لە ناتۆ دەربڕیووە، لەو بارەیەوە ھاوپەیمانیی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" رایگەیاند، بە ئەرێنی و بونیادنەرانەوە، لێکۆڵینەوە لە داواکاری بە ئەندامبوونی سوید و فنلەندا لە رێکخراوەکە دەکەن.