بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی عێراق دوو مۆڵگەی داعشیان لە چیای قەرەچوغ لە مەخمور بۆردوومان کرد.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاویکردەوە، بۆردوومانەکە بە ھەماھەنگی دەزگای روبەڕوبوونەوەی تیرۆری عێراق و ھێزی پێشمەرگە بووە و بە فڕۆکەی ئێف ١٦ی عێراقی دوو مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش لە چیای "قەرەچوغ" بەرامبەر گوندی گەڕەسۆر و نزیک ھێزەکانی پێشمەرگە بۆردوومان کراون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاویشیکردەوە، تیرۆریستان لە ناو ئەشکەوتێکدا خۆیان حەشاردابوو.