ڕێگەی سەنگاو - کربچنە لە ڕێگەی کارێکی ھەرەوەزیەوە بە دەستپێشخەری کۆمەڵێک گەنج و دانیشتووانی ناوچەکە بە بێ ھاوکاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان نۆژەن دەکرێتەوە.
بەشداربووانی ئەو ھەڵمەتە دەڵێن وەکو خەمخۆرییان بۆ گوندەکانیان و باشکردنی دۆخی ڕێگەوبان بە شێوەیەکی ھەرەوەزیی کار بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگەی کربچنە سەنگاو دەکەن.