ڕێژەی بەرھەمی گەنمی ئەمساڵ بەراورد بە دوو ساڵی ڕابردوو زۆر کەمیکردووە

2022-05-14   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی جوتیارانی کوردستان ڕایگەیاند، بەھۆی وشکەساڵی ناتوانن بڕی بەرھەمی گەنمی ئەمساڵ بخەمڵێنن. دەشڵێت، ڕێژەکە بەراورد بە دوو ساڵی ڕابردوو زۆر کەمیکردووە.

(تەھا ڕەحیم) سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی جوتیارانی کوردستان بۆ کوردسات نیوز وتی، ئەمساڵ ڕێژەی بەرھەمی گەنم زۆر کەمە و مەرجیش نییە جوتیاران گەنمەکانیان ڕادەستی سایلۆکان بکەن، چونکە بەھۆی بەرزبوونەوەی نرخەکەی لە جیھاندا، ئەگەر ھەیە زۆرێک لە جوتیاران گەنمەکانیان بە نرخی بازرگانی بخەنە بازاڕەوە.