بۆمبێکی چێندراو بە کاروانیێکی ھێزەکانی دژە تیرۆری عێراق تەقییەوە

2022-05-14   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە سنوری پارێزگای دیالە بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی ھێزەکانی دژەتیرۆی عێراق تەقییەوە و بەھۆیەوە سەربازێک کوژراوە و شەشی تریش برینداربوون.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمرۆ ١٤ی ئایاری ٢٠٢٢ لەکاتی تێپەڕبوونیان لە ناوچەی ئیمام وەیس سەر بە قەزای شارەبان لە پارێزگای دیالە بۆمبێکی چێندراو بە ھێزەکانی دژە تیرۆری عێراق تەقییەوە بەپێی زانیارییەکان لە ئەنجامدا سەربازێک کوژراوە و شەش سەربازیش برینداربوون.

وتیشی، لە دوای رووداوەکە سوپای عێراق و ھێزە ئەمنیەکانی تر ھەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان لە ناوچەکە دەست پێکردوە.