لە مانگی ڕابردوودا ١٠٠ منداڵ بەھۆی شەڕی ڕوسیاوە لە ئۆکراین گیانیان لەدەستداوە

2022-05-13   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە مانگی رابردوودا ١٠٠ منداڵ بەھۆی ھێرش و بۆردوومانەکانی ڕوسیاوە لە ئۆکراین گیانیان لەدەستداوە.

رێکخراوی یونسێف سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندوە، لە مانگی رابردوودا نزیکەی ١٠٠ منداڵ بەھۆی ھێرش و بۆردومانەکانی روسیاوە لە ئۆکراین گیانیان لەدەستداوە.

راشیگەیاندوە، بەھۆی ھێرش بۆ سەر خوێندنگەکان بەشێکی زۆری منداڵان لە خوێندن بێبەش بوو، ئەوەش گرفتی زۆری بۆ مافەکانی منداڵان دروستکردووە، چونکە خوێندنگەکان بۆ ئامانجی سەربازیی بەکارھێنراون و تەنھا لە ھەفتەی رابردوودا ١٥ خوێندنگە زیانیان بەرکەوتووە.