کلوی ژاو دەبێتە یەکەم ژنی بە ڕەگەز ئاسیای خەڵاتی ئۆسکار وەربگرێت

2021-04-27   |  
کلوی ژاو
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
کلوی ژاو دەبێتە یەکەم ژنە دەرھێنەری لەسەر ئاستی کیشوەری ئاسیا و دووەم لەسەر ئاستی جیھان و بتوانێت خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ژنە دەرھێنەری بۆ ساڵی ٢٠٢١ بەدەستبھێنێت .

کلوی ژاو دەبێتە یەکەم ژنە دەرھێنەری لەسەر ئاستی کیشوەری ئاسیا و دووەم  لەسەر ئاستی جیھان و بتوانێت خەڵاتی ئۆسکاری  باشترین ژنە دەرھێنەری  بۆ ساڵی ٢٠٢١  بەدەستبھێنێت .
کلوی ژاو یەکەم ژنە دەرھێنەرە کە بەڕەگەز چینییە توانیویەتی ئەو خەڵاتە بەدەستبیەَنێت ئەویش بە ھەڵبژاردنی بە باشترین دەرھێنەر  بۆ فیلمی " نۆمادلاند " ، ھاوکات فیلمەکە باس  لە چێرۆکی  کۆمەڵێک کەس دەکات لە ژیان لە ناو بارھەڵگرەکانی ئەمریکا بەسەردەبەن  وچەند کارێک ئەنجامدەدەن بۆ دابینکردنی بژێوی ڕۆژانەی خۆیان.

ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەمساڵ لەسەدا ٣٢ ی پاڵێوراوان ژن بوون ، ئەوەش لە مێژووی ئۆسکاردا پێشینەی نەبووە