پوختەی قازانجی دانا غاز لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا ٥٤ ملیۆن دۆلار بووە

2022-05-11   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
کۆمپانیای دانا غاز بڵاویکردەوە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ داھاتی کۆمپانیاکەی لە ھەرێمی کوردستان زیادیکردووە.

بە پێی داتا و زانیاری کۆمپانیای دانا غاز کە بڵاویکردووەتەوە، پوختەی قازانجی کۆمپانیاکە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا ٥٤ ملیۆن دۆلار بووە، بەوەش گەشەی داھاتی کۆمپانیاکە بریتی بووە لە ٣٢٪، ھەروەھا تێکڕی بەرھەم لەو ماوەیەدا ٦٢٤٠٠ بەرمیل ھاوتای نەوت بووە، بەوەش نەختینەی کۆمپانیاکە بە پارەی نەختینە گەیشتووەتە ٢٠٩ ملیۆن دۆلار لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا.

کۆمپانیای دانا غاز لە ساڵی ٢٠٠٥ دامەزراوە و لە بوارەکانی ھێنان و دەرھێنانی غاز کار دەکات لە وڵاتانی ئیماڕات و میسڕ و ھەرێمی کوردستان، کۆمپانیاکە خاوەنی یەدەگی غازی سروشتییە بە بڕی یەک ملیار بەرمیلی ھاوتای نەوت.