ھێرشە مووشەکیەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆدیسا شەش کوژراوی لێکەوتەوە

2022-05-10   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەھۆی چەند بۆردوومانێکی ڕووسیاوە بۆ سەر شاری ئۆدیسای ئۆکراین ، ٦ کەس کوژران و برینداربوون.

سوپای ئۆکراین ڕایگەیاند، لە ٧٦ھەمین ڕۆژی داگیرکارییەکانی ڕووسیادا بۆ سەر ئۆکراین، ئەمڕۆ لە ڕێی ٧ مووشەکەوە ناوەندێکی بازرگانی و کۆگایەک و چەند بینایەک لە شاری ئۆدیسا کراونەتە ئامانج و بەو ھۆیەوە کەسێک کوژراوە و پێنج کەسی تریش برینداربوون.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیاش شکستھێنانی ھەوڵێکی سوپای ئۆکراینی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی دوورگەی زمینی ڕاگەیاند و ئاشکرایکرد، ھێزەکانی ئۆکراین بە فەرمانی ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی وڵاتەکە و بە ڕاوێژکاری و ھاوکاری ڕاوێژکارە ئەمریکی و بەریتانییەکان ھەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەی دوورگەی "زمینی"ی ستراتیژیان داوە  و سەربازانی ئۆکراین ھەوڵیان داوە بچنە دورگەکەوە، بەڵام لەلایەن سوپای ڕووسیاوە زیانی گەورەیان پێگەیەندراوە و ھەوڵەکانیان شکستیھێناوە.