زیلینسکی: مانگانە پێویستمان بە پێنج بۆ حەوت ملیار دۆلارە
2022-05-09
|
کوردسات نیوز
"ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی" سەرۆکی ئۆکراین داوای ھاوکاری لە وڵاتانی گروپی ٧ دەکات و دەڵێت مانگانە پێویستیان بە نزیکەی حەوت ملیار دۆلار ھاوکاری ھەیە.
"زیلینسکی" لە وتەیەکیدا کە ئاڕاستەی وڵاتانی گروپی ٧ی کرد رایگەیاند، زۆرینەی شار و شوێنەکانی ئۆکراین بەھۆی بۆردوومانەکانی روسیاوە وێران کراون، ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەشی دوای شەڕ پێویستی بە پێنج بۆ حەوت ملیار دۆلار دەبێت لە مانگێکدا.
|