ڕوسیا بەئامانجگرتنی کاروانێکی ھاوکاری سەربازی ئەمریکای ڕاگەیاند

2022-05-09   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا بەئامانجگرتنی کاروانێکی ھاوکاری سەربازی ئەمریکای ڕاگەیاند کە بە ڕێگەوەبوو بەرەو ئۆکراین و دەڵێت بە مووشەکێک تەواوی کاروانە سەربازییەکەیان تێکشکاندووە.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا دەڵێت کاروانە سەربازییەکە لەسەر ھێڵی ئاسنینی ئۆکراین لە ناوچەیەکی رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە بەڕێگەوە بووە و کراوەتە ئامانج و بەتەواوەتی تێکشکێنراوە.

باسی لەوەشکردوە، ئەو کاروانی لەلایەن ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و چەند وڵاتێکی رۆژئاواوە دابینکراوە و رەوانەی ھێزەکانی ئۆکرانیا کراوە.

ماوەی زیاتر لە ٧٠ ڕۆژە سوپای ڕوسیا ھێرشێکی فراوانی بۆ کۆنترۆڵکردنی ئۆکراین دەسپێکردووە، کە لە ئێستادا بە درێژایی ٤٨٢ کیلۆمەتر لە سنوری نێوان ئۆکراین و ڕوسیا شەڕ بە قورسی بەڕێوەدەچێت.