پنتاگۆن: ١٠٠ ھەزار سەربازی ئەمریکی لە ئەوروپا بڵاوەیانپێکراوە

2022-05-07   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەمریکا ١٠٠ ھەزار سەربازی وڵاتەکەی لە ئەوروپا دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ بەرپەرچدانەوەی ھەڕەشەکانی ڕووسیا.

کاسیلن ھێکس، جێگری وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، زیاتر لە ١٠٠ ھەزار سەربازی ئەمریکی، لە ئەوروپا و دەوروبەری بڵاوەیانپێکراوە و لەگەڵ ھاوپەیمانەکانیان لە ناتۆ کار دەکەن، بۆ بەرپەرچدانەوەی مەترسیەکانی ڕووسیا.

وتیشی، ئیدارەی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا، لەو باوەڕەدان کە چالاکییە دوژمنکارییەکانی ڕووسیا ئەوروپا دەگرێتەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا سوپای بێلاروس ڕایگەیاند، ناتۆ ھێزی زیاتری لە نزیک سنوورەکانی جێگیرکردووە و ئامادەکاری بۆ ئۆپراسیۆنی سەربازیی بە ئاڕاستەی ڕۆژھەڵات دەکات و ژمارەی سەربازەکانیان نزیکەی ٣٧ ھەزار و ٥٠٠ سەربازە،  کە ٢٤ ھەزار و ٥٠٠ سەربازیان سەربازی پۆڵەندا و وڵاتانی بەڵکانن.