ئۆپیک: عێراق لە مانگی حوزەیراندا زیاتر لە ٤ ملیۆن بەرمیل نەوت بەرھەم دەھێنێت

2022-05-07   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ڕێکخراوی ئۆپیک ڕایگەیاند، لە مانگی حوزەیرانی داھاتووەوە، پشکی عێراق لە بەرھەمھێنانی نەوتی خاو زیاد دەکات، دوای ئەوەی لەگەڵ ئۆپیک ڕێککەوتووە ڕۆژانە ٤٣٢ ھەزار بەرمیلی زیادە بەرھەم بھێنێت.

ڕێکخراوەکە لە خشتەی مانگانەی سەبارەت بە بڕی بەرھەمی ئەندامەکانی ئاماژەی بەوەکردووە، لە مانگی حوزەیرانی داھاتوەوە ڕۆژانە عێراق بڕی بەرھەمی بە ٤ ملیۆن و ٥٠٩ ھەزار بەرمیل دیاریکراوە.
دەشڵێت، بۆ مانگی ئایاریش بڕەکەی بە ٤ ملیۆن و ٤٦١ ھەزار  بەرمیل دیاریکراوە، دوای ئەوەی ڕۆژانە بڕی ٩٥ ھەزار بەرمیلی بۆ زیادبووە بەراورد بە مانگی ڕابردوو.

ئۆپیک راشیگەیاندوە، لە دوای سعودیە عێراق دەبێتە دووەم وڵاتی بەرھەمھێنەری نەوت لە ڕێکخراوی ئۆپیک.

رونیشیکردوەتەوە، لە مانگی حوزەیرانی داھاتوودا پشکی ڕوسیا و سعودیە بە ١٠ ملیۆن و ٦٦٣ ھەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دیاریکراوە، پشکی ئیماراتیش بە ٣ ملیۆن و ٥٧ ھەزار بەرمیل دیاریکراوە.