زیلینسکی: ئاوەدانکردنەوەی ئۆکراین پێویستی بە ٦٠٠ ملیار دۆلارە

2022-05-04   |  
زیلینسکی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئاوەدانکردنەوەی ئۆکراین پێویستی بە ٦٠٠ ملیار دۆلارە، سەرۆکی ئۆکراینیش دەڵێت، پێویستە روسیا و ئەوروپا بەشداربن لە ئاوەدانکردنەوەی ئەو وڵاتە، چونکە ئۆکراین شەڕ بۆ ھەموو ئەوروپا دەکات.

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، لەو بڕوایەدایە ھەموو ئەوروپا لەو رەوشەی کە بەسەر ئۆکرایندا ھاتووە تێدەگەن و ھاوکار دەبن لە بونیادنانەوەی وڵات و پیشەسازییەکانی، وتیشی،  ئاوەدانکردنەوەی ئۆکراین لانی کەم پێویستی بە ٦٠٠ ملیار دۆلارە، کە پێویستە روسیا قەرەبووی ئۆکراین بکاتەوە.

بەھۆی ھێرش و بۆردوومانی بەردەوامی سوپای روسیا، زیانێکی زۆر بە ناوچە و باڵەخانەی نیشتەجێبوونی مەدەنییەکان و باڵەخانە حکومییەکان و ژێرخانی ئابووریی و کشتوکاڵی ئۆکراین گەیشتووە.