دوای ئەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند ئامادەکاری دەکات بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر روسیادا بەھۆی ئەو داگیرکارییەی لە ئۆکراین ئەنجامی دەدات، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان بەرز بۆوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە ١٠٦ دۆلار و ١٠ سەنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش بە ١٠٣ دۆلار و ٦٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بە وتەی چاودێرانیش، دابەزینی یەدەگی نەوت و سوتەمەنی ئەمریکی، ھۆکارێکی تری بەرزبونەوەی نرخی نەوتە، بەو پێیەی لە کۆتایی مانگی نیساندا، یەدەگی نەوتی ئەمریکی بە بڕی ٣ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار بەرمیل کەمبووەتەوە.