ئەمڕۆ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا ئەنجامدەدات.
کۆشکی ئیلیزێ بڵاویکردەوە، ماکرۆن و پوتن لە پەیوەندییەکەدا ڕەوشی ئۆکراین تاوتوێ دەکەن و دەبێتە یەکەم پەیوەندی لە دوای ٢٦ی ئادار.
ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی شەممەی ڕابردوو ماکرۆن پەیوەندی بە سەرۆکی ئۆکراینەوە کرد و بەڵێنیدا ھاوکارییە مرۆییی و سەربازییەکانی فەڕەنسا بۆ ئۆکراین زیاد بکات.