وەزارەتی بەرگریی ئۆکراین: ٢٣ ھەزار و ٢٠٠ سەربازی روسیا کوژراون

2022-05-01   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
روسیا و ئۆکراین ئاماری زیانەکانی یەکتر لە جەنگی نێوانیان بڵاودەکەنەوە، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکییش دەڵێت، روسیا ھێزی زیاتری بەرەو خۆرھەڵاتی ئۆکراین جوڵاندووە.

وەزارەتی بەرگریی ئۆکراین بڵاویکردەوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی ھێرشەکانی روسیاوە تاکو ٣٠ی مانگی نیسان، زیاتر لە ٢٣ ھەزار و ٢٠٠ سەربازی روسیا کوژراون و ھەزار و ھەشت تانک و دوو ھەزار و ٤٤٥ زرێپۆش و ٤٥٦ سیستمی بەرگریی مۆسکۆیان تێکشکاندووە، لە بەرامبەردا وەزارەتی بەرگریی روسیا رایگەیاند، ١٤٣ فڕۆکە و ١١٢ ھێلیکۆپتەر و ٦٦٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و دوو ھەزار و ٥٠٣ ئۆتۆمبێلی سەربازیی ئۆکراینان لەناوبردووە.

ھاوکات ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، سوپای روسیا ھێزی زیاتری بەرەو خۆرھەڵاتی ئۆکراین جوڵەپێکردووە و جێگیرکردنی ھێزی زیاتی لە ھەرێمی خارکیڤ بۆ دروستکردنی فشاری زیاترە لەسەر دۆنباس.