سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی روسیا و ئۆکراین دەکات

2022-04-23   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی روسیا و ئۆکراین دەکات و لەگەڵ سەرۆکانی ئەو دوو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

نوسینگەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیارە رۆژی سێشەممە ئەنتۆنیۆ گوتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی مۆسکۆ بکات بۆئەوی سەبارەت بە شەڕی ئۆکراین گفتوگۆ لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا بکات.

ئاماژە بەوشکراوە، دواتر رۆژی پێنجشەممە، گوتێرێس سەردانی کێیڤ دەکات و لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین و دیمیتری کۆلبا وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.