سەرۆکی ئۆکراین: ١٩ بۆ ٢٠ ھەزار سەربازی روسیا کوژراون

2022-04-16   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سەرۆکی ئۆکراین دەڵێت بەھۆی ھێرشەکانی روسیا نزیکەی سێ ھەزار سەربازی ئۆکراینی کوژراون و ١٠ ھەزاری دیکەش برینداربوون.

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، بە پێی ئەو ئامارانەی بەدەستی گەیشتووە، تا ئێستا ٢ ھەزار و ٥٠٠ بۆ ٣ ھەزار سەربازی ئۆکراین لە شەڕی دژ بە روسیا کوژراون و نزیکەی ١٠ ھەزاری دیکەش برینداربوون کە ئەستەمە بزانرێت چەندیان بە زیندوویی دەمێننەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، ١٩ بۆ ٢٠ ھەزار سەربازی روسیاش کوژراون.

ئەوەش لە کاتێکدایە بەپێی ئاماری حکومەتی روسیا، نزیکەی سێ ھەزار و ٥٠٠ سەربازی ئەو وڵاتە لە شەڕی ئۆکراین کوژراون.