مەترسیدارترین کەشتی جەنگی ڕووسیا لە دەریای ڕەش ژێرئاوکەوت

2022-04-15   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ژێرئاوکەتنی کەشتیی جەنگیی وڵاتەکەی لە دەریای ڕەش ڕاگەیاند و ئۆکراینیش دەڵێت، ئەوان کەشتییەکەیان پێکاوە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند کەشتیی جەنگیی مۆسکۆڤا لە کاتی ھێرشی سەر ئۆکراین زیانی بەرکەوتووە و لە کاتی ھەوڵی دەرھێنانیدا لە دەریا بەر زریان کەوتووە و بە کاریگەری ئەو ئاگرەی لەسەری کەتووەتەوە ژێرئاو کەوتووە.

ئاماژە بەوەشکراوە پێش ژێر ئاوکەتنی توانراوە سەرجەم سەنشینانی کەشتییەکە ڕزگار بکرێن کە ژمارەیان ٥٠٠ کارمەند بووە.

لای خۆیەوە وەزارەتی بەرگری ئۆکراین ڕایگەیاندووە، ئەوان کەشتیی جەنگیی مۆسکۆڤایان لە ڕێگەی دوو موشەکەوە بە ئامانج گرتووە بەڵام تا ئێستا ڕووسیا پشتڕاستی نەکردووەتەوە کەشتی مۆسکۆڤا لە لایەن ئۆکراینەوە کرابێتە ئامان.

کەشتی مۆسکۆڤا لە ساڵی ١٩٨٣وە خراوەتە ئەرکی سەربازییەوە و ١٦ موشەکی جۆری کروزی ھەڵگرتووە و بە مەترسیدارترین کەشتی ناو دەریای ڕەش دادەنرێت.