ئۆکراین: ١٥٠٠ تەرمی سەربازانی ڕووسیامان لایە و کەس وەریانناگرێتەوە

2022-04-14   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دەسەڵاتدارانی ئۆکراین ڕایانگەیاند، سەدان تەرمی سەربازانی ڕووسیا لە ساردکەرەوەکاندا ھەڵگیراون و داوای لە دایکانی ڕووسیاش کرد، تەرمی ڕۆڵەکانیان وەربگرنەوە، چونکە دەسەڵاتدارانی مۆسکۆ ئامادە نین وەریانبگرنەوە.

یاریدەدەری سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی دنیبرۆ لە ئۆکراین ڕایگەیاند، لە ئێستادا تەرمی زیاتر لە ھەزار و ٥٠٠ سەربازی ڕووسیا لە ساردەکەرەوەکانی شاری پیشەسازی خۆرئاوای ئۆکراین ھەڵگیراون، بەڵام ھیچ کەسێک ئامادە نییە تەرمەکانیان وەربگرێتەوە.

داواشی لە دایکانی ڕووسیا کردووە، بچنە شارۆچکەکە بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی ڕۆڵەکانیان، چونکە دەسەڵاتدارانی ڕووسیا ئامادە نین وەریانبگرنەوە.

داواکاری گشتی ئۆکراینیش ڕایگەیاند، سەربازانی ڕووسیا تەقەیان لە ھاوڵاتی مەدەنی کردووە و ٧ کەسیان لە خانوویەکدا کوشتووە و دواتر خانووەکەیان بەسەردا تەقاندوونەتەوە، بۆ شاردنەوەی تاوانەکەیان.