ژمارەی کوژراوانی شارۆچکەی بوچا بۆ ٧٢٠ کەس بەرزبووەوە

2022-04-13   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ژمارەی کوژراوانی شارۆچکەی بوچای ئۆکراین بۆ ٧٢٠ کەس بەرزبووەتەوە و ٢٠٠ کەسیش بێسەروشوێن بوون.

وەزارەتی ناوخۆی ئۆکراین بڵاویکردەوە ، تا ئێستا ٧٢٠ کەس لە شارۆچکەی بوچای نزیک کیێڤی پایتەخت کوژراون و ٢٠٠ کەسیش بێسەروشوێنن ، ئەوە لەکاتێکدا پێشتر دەوترا ئاماری کوژراوان لەو شارۆچکەیە ٣٠٠ کەسە.

لێپرسراوانی شارۆچکەکەش رایانگەیاندووە، پێدەچێت ئامارەکان زیاتر ببن، بەڵام وەزارەتی بەرگری روسیا بەردەوام رەتیدەکاتەوە کە سوپاکەی ھێرشی بۆ سەر مەدەنییەکانی ئەو شارۆچکەیە ئەنجامدابێت.
لەلایەکی ترەوە لێپرسراوانی روسیا رایانگەیاندووە، ھەزار سەربازی ئۆکرانی لە ماریۆپۆل خۆیان رادەستی ھێزەکانی روسیا کردووە.