بەھای دیناری عێراقی روو لە داکشانە

2021-06-02   |  
دیناری عێراقی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزینی بەخۆوەبینی.

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوێری دراو، بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزینی تۆمار کرد ،بەھای یەک دۆلاری ئەمریکی نزیک بوەوە لە ١٥٠٠ دیناری عێراقی و سەد دۆلاری ئەمریکیش لە دەوروبەری ١٤٩ ھەزار و ٦٠٠دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا .
بەرزبوونەوەی بەھای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی دوای ئەوەدێت کە بانکی ناوەندی عێراق لەسەرەتای ئەمساڵ  بەمەبەستی خۆ دەربازکردن لە کورتھێنانی بودجەی گشتی عێراق بڕیاریدا بە دابەزینی بەھای دراوەکەی و لە بودجەی گشتی ٢٠٢١شدا بە بەھای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٥ ھەزاردینار جێگیرکرد.