"ڤۆلۆدمیر زیلینسکی"سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، کردەوەکانی روسیا لە ئۆکراین کارەساتێکی لێدەکەوێتەوە کە ھەمووان دەگرێتەوە.
"زیلینسکی" لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، دوژمنکاری روسیا تەنھا بۆ سەر ئۆکراین نییە بەڵکو بۆ لەناوبردنی ژیان و ئازادییانە، وتیشی روسیا دەیەوێت پڕۆژەی ئەوروپی بکاتە ئامانج.
"زیلینسکی باسی لەوەشکرد، کە وڵاتان ھەموو کار دەکەن بۆ راگرتنی جەنگ و و گەڕانەوەی ئاشتی بە زووترین کات.