نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ ١٠٠ دۆلار دابەزی

2022-04-08   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی وزەی جیھانیدا نزمبوونەوەی تۆمار کرد و، نرخی ھەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ ١٠٠ دۆلار دابەزی.

بەھۆی ئەو نادڵنیاییەی کە ھاتووەتە ئاراوە، کە چاوەڕوان دەکرێت وڵاتانی ئەوروپا سزای توند نەسەپێنن بەسەر ھەناردەی وزەی ڕوسیا، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی وزەی جیھانی نزمبوونەوەی تۆمار کرد.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ١٠٠ دۆلار و ٥٨ سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٩٦ دۆلار و سێ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

ھۆکاری سەرەکی بۆ نزمبوونەوەی نرخی نەوتی خاو لە کاتێکدایە، وڵاتانی ئەندام لە ئاژانسی وزەی جیھانی، لەم ھەفتەیەدا بڕیاریاندا بری ٦٠ ملیۆن بەرمیل یەدەگ بخنە ڕوو، ھاوکات ئەمریکاش بڕیاری دابوو بڕی ١٨٠ ملیۆن بەرمیلی دیکە لە یەدەگی خۆی بخانە بازاڕەوە ئەئامانجی کەمکردنەوەی نرخ.