ئەمریکا و ئەوروپا سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا دەسەپێنن

2022-04-07   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەمریکا و ئەوروپا سەپاندنی زنجیرەیەک سزای نوێیان بەسەر دامەزراوەکانی ڕووسیادا ڕاگەیاند.

جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، لە داھاتوویەکی نزیکدا سزای نوێ بەسەر دامەزراوە داراییەکانی ڕووسیا و ئەو دامەزراوانەشدا دەسەپێنن کە سەر بە حکومەتی مۆسکۆن.

وتیشی، سزاکان بە ھەماھەنگی نێوان ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی گروپی حەوت بەسەر ڕووسیادا جێبەجێ دەکرێن و دەوڵەمەند و بەرپرسانی ئەو وڵاتەش دەگرنەوە.

بە پێی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکیش، سزاکانی داھاتوو دوو کچەکەی پوتن و گەورەترین دامەزراوەی قەرزپێدەری ڕووسیاش دەگرنەوە کە بانکی سبێرە.