"سێرگی لاڤرۆڤ" وەزیری دەرەوەی روسیا ھۆشداری دەدات لە تێکدانی دانوستانەکانی ئاشتی لەنێوان مۆسکۆ و کیێڤ.
"لاڤرۆڤ" لە چاوپێکەوتنێکدا وتی، وڵاتانی خۆرئاوا بە دروستکردنی پشێوی و باسکردن لە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لەلایەن روسیاوە لە شارۆچکەی "بوچا"، دەیانەوێت ئاستەنگ لە دانوستانەکانی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ دروست بکەن، بە تایبەت کە لە ئێستادا پێشکەوتن لە دانوستانەکان بەدیھاتووە.
"لاڤرۆڤ" راشیگەیاند، مۆسکۆ سورە لەسەر داماڵینی چەک و پاککردنەوەی ئۆکراین لە نازییەکان و پاراستنی ئەوانەی بە روسی قسە دەکەن، بەڵام کیێڤ پێیوایە ئەوانە کێشە نین.