جەیک سولیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕەنگە لەم ھەفتەیەدا کۆمەڵێک سزای نوێی ئابووری بەسەر ڕووسیادا بسەپێنن و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ ھاوپەیمان و ھاوبەشەکانی ئەمریکا لە پەیوەندیدان.
لە دوای ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین لە ٢٤ی مانگی شوباتی ئەمساڵ، ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا چەند پاکێجێکی سزایان بەسەر کەرتەکانی بانکی و بازرگانی و وزەی ڕووسیادا سەپاند.