جۆرێکی نوێی گۆڕاوی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن لە چین دۆزرایەوە

2022-04-03   |  
شەنگەھای
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
جۆرێکی نوێی گۆڕاوی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن لە چین دۆزرایەوە، ملیۆنان کەسیش لە شاری "شەنگەھای" کەرەنتین کراون.

میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاویانکردەوە، لە شاری "سوژوی" لە خۆرئاوای "شەنگەھای" جۆرێکی نوێی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بڵاوبۆتەوە، کە تا ئێستا لە ھیچ شوێنێکی تری جیھان تۆمار نەکراوە. 

ھاوکات لە شاری "شەنگەھای" گەورەترین شاری چین، ملیۆنان کەس کەرەنتین کراون و داواش لە دانیشتووانی ئەو شارە کراوە، پشکنینی کۆرۆنا بکەن و دەمامک بکەن و تێکەڵاوی کەسانی تر نەبن.

ھاوکات حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا لە وڵاتی چین لە رۆژێکدا زیاتر لە ١٣ ھەزار حاڵەتی تێپەڕاندووە، لە مانگی شوباتی ساڵی رابردووشەوە ئەو حاڵەتە زۆرەی توشبوون بە کۆرۆنا لەو وڵاتە تۆمار نەکراوە.