ئەمریکا بە بەھای ٣٠٠ ملیۆن دۆلارھاوکاریی ئۆکراین دەکات

2022-04-02   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، ھاوکارییە سەربازییەکانیان بۆ ئۆکراین زیاتر دەکەن و بۆ پاڵپشتی لە توانا بەرگرییەکانی ئەو وڵاتەش، بە بەھای نزیکەی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار، ھاوکاری تری سەربازیی و ئەمنی، پێشکەشی ئۆکراین دەکەن.


ھەفتەی رابردوو، یەکەم کاروانی ھاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا رەوانەی ئۆکراین کران، لەو بارەیەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، یەکەم کاروانی ھاوکارییە سەربازییەکانیان، گەیشتووەتە ناوچەکە و چەند بارێک لە یەکەم کاروانەوە رەوانەی ئۆکراین کراون، کە بەھای ئەو ھاوکارییانە نزیکەی ٨٠٠ ملیۆن دۆلار بووە.