جۆن کێربی: پوتن لەلایەن ڕاوێژکارەکانییەوە زانیاری تەواوی پێنادرێت

2022-03-31   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا لەلایەن ڕاوێژکارەکانییەوە وێنەیەکی تەواوەتی لەسەر ڕۆڵی ھێزەکانی لە ئۆکراین پێنادرێت.

لەوانەیە ئەوەش کاریگەری ھەبێت لەسەر بڕیاری پوتن دەربارەی دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ حکومەتی ئۆکراین.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕوونیشیکردەوە، کشانەوەی بەشێکی کەمی ھێزەکانی ڕووسیا لە دەوروبەری کیێڤ ھەبووە، کە وەک بەرپرسانی ڕووسیا دەڵێن دەستپێشخەرییەکە بۆ نیاز پاکی.