مۆڵدۆڤا بێلایەنی ھەڵدەبژێرێت لە جەنگی ئۆکرایندا

2022-03-28   |  
مۆڵدۆڤا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
مۆڵدۆڤا لە ئەگەری داگیرکردنی وڵاتەکەی لەلایەن ڕوسیاوە ڕایدەگەیەنێت، بێلایەن دەبن لە جەنگی ئۆکرایندا.

مۆڵدۆڤا وڵاتێکی ھاوسنوری ئۆکراینە و دانیشتوانەکەی لە دوو ملیۆن و نیو زیاترە.

بەھۆی ھەبوونی ھێزی ڕووسیا لە نزیک وڵاتەکەی بێلایەنی خۆی ڕادەگەیەنێت لە جەنگی ئۆکرایندا بەڵام داواکاری بە ئەندامبوونی لە یەکێتی ئەوروپا پێشکەش دەکات.

داگیرکردنی ئۆکراین لەلایەن ڕوسیاوە وڵاتانی ناوچەکەی نیگەران کردووە  و لە ھێرشی سوپای ڕوسیا دەترسن بەڵام لە نێوان ناتۆ روسیادا گیریان خواردووە. چونکە نزیکبوونەوەیان لە ھەرلایەک ڕەنگە بە چارەنوسی ئۆکراین بگەن .