چین رێگا بە خێزانەکان دەدات سێ منداڵیان ھەبێت

2021-05-31   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دوای چەند مانگێک لە گفتوگۆکردن، دواجار چین بڕیاری دا رێگا بە ھەر خێزانێک بدات سێ منداڵیان ببێت و ئەمەش بە بڕیارێکی مێژوویی بۆ وڵاتە قەرەباڵخەکەی جیھان دادەنرێت.

ئاژانسی ھەواڵی چینی نوێ شینغوا بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی حزبی فەرمانڕەوادا کە شی جین بینگ سەرۆکایەتی دەکات، بڕیار دراوە بۆ راگرتنی ھاوسەنگی دانیشتوان رێگە بە ھەموو خێزانێک بدرێت سێ منداڵی ببێت.

چەند ساڵێک پێش ئێستا و دوای زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان، چین بڕیاریدا ھەر خێزانیک تەنھا یەک منداڵیان ھەبێت، بەڵام دوای بەرزبوونەوەی رێژەی کەسانی بەتەمەن، لە ساڵی ٢٠١٦ بڕیاری درا رێگا بە بوونی دوو منداڵ بدرێت.
ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرزیش بڵاویکردووەتەوە سیاسەتی خستنەوەی دوو منداڵ ئامانجی حکومەتی چینی نەپێکاوە، چونکە بەھۆی گرانییەوە خەڵکی چین خۆیان رێگا بە بوونی دوو منداڵ نادەن.