دانیشتووانی خارکیێڤ وێستگەی میترۆ وەک پەناگەی خۆپاراستن بەکاردەھێنن
2022-03-27
|
کوردسات نیوز
دانیشتووانی شاری خارکیێڤ، کە دووەم کەورەترین شاری ئۆکراینە، شەمەندەفەر و وێستگەکانی میترۆی شارەکە، وەک پەناگە بۆ خۆپاراستن لە بۆردومان و ھێرشە ئاسمانییەکانی روسیا بەکاردەھێنن. بەھۆی بۆردومانی روسیاوە نزیکەی نیوەی دانیشتووانی خارکیێڤ ئاوارەبوون. بەڵام تائێستاش ژمارەیەکی زۆری دانیشتووانی شارەکە ماونەتەوە و شارەکەیان بەجێنەھێشتووە.
|