کۆمەڵەی کەلەپور و فۆرلکلۆری کورد بە ھاوکاری مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە بۆنەی ھاتنی بەھار و نەورۆز ڕێوڕەسمێکی ڕێکخست و تێیدا چەندین چالاکییەکی جۆراو جۆر پێشکەش کرا.
ھەر لە ڕێوڕەسمەکەدا پەیکەری شوکری حەمەی ھەیەر دابەشکرا کە کەسایەتییەکی دیاری شاری کفرییە و بایەخێکی زۆر بە یادکردنەوەی جەژنی نەورۆز داوە و پەیکەرەکەش پێشکەش بە چەند کەسایەتییەکی دیاری ھەرێمی کوردستان کرا کە لە بواری جیاواز خزمەتیان کردووە.