ئەو ئەکتەرەی لە زنجیرە تەلەفیزیۆنییەکاندا رۆڵی تەڕەزانی دەبینی، لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکدا خۆی و ھاوسەرەکەی گیانیان لەدەستدا.
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە، فڕۆکەیەکی نەفەرھەڵگری بچوک لە فرۆکەخانەی سمیرنا لە شاری ناشڤیڵ دوای چەند خولەکێک لە فڕین کەوتووەتە ناو رووباری پێرسی پریست و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی سەرچاوەکانی ھەواڵ جۆی لارا کە لە زنجیرە تەلەفیزیۆنەکانی ساڵانی نەوەدەکان رۆڵی کەسایەتی تەڕەزانی دەبینی، خۆی و ھاوسەرەکەی و پێنج کەسی دیکە لە فڕۆکەکەدا بوون و گیانیان لەدەستداوە.
جۆی لارا تەمەنی ٥٨ ساڵ بووە و باوکی یەک منداڵ بووە.