ناتۆ ٤٠ ھەزار سەربازی تر ڕەوانەی وڵاتانی ھاوسنوری ئۆکراین دەکات

2022-03-24   |  
جێنز ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ماڵپەڕی بی بی سی ڕایگەیاند، سکرتێری گشتی ناتۆ یەنس ستۆڵتنبێرگ ڕایگەیاندووە، ٤٠ ھەزار سەربازی تر ڕەوانەی وڵاتانی ھاوسنوری ئۆکراین دەکەن بۆ پاراستنی سنورەکانی ڕۆژھەڵاتی ناتۆ لە ڕووسیا.

سکرتێری ناتۆ وتووشیەتی کە ئەو ھێزە بەسەر وڵاتانی سلۆڤاکیا و ھەنگاریا و بولگاریا و ڕۆمانیادا دابەش دەکرێن.

 ناتۆ ئاسایشی ئەلیکترۆنی خۆیشی بەھێزتر دەکات و ھاریکاری ئۆکراین دەکات خۆی بپارێزێت لە ھێرشی بایۆلۆژی و کیمیایی و تیشکی و ناوەکی.