بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی جەزیرە، ئەمریکا ڕایگەیاندوە کەوا ١٠٠ هەزار ئاوارەی ئۆکراین وەردەگرن کە لە جەنگ هەڵاتوون.
پاش سەردانەکەی بایدن بۆ ئەوروپا، کۆشکی سپی ڕایگەیاند کەوا ئەمریکا ھەموو ڕێکارە یاساییەکان بەکاردەھێنێت بۆ وەرگرتنی ئەو ئاوارانەی ئۆکراین کە دەیانەوێتە بێنە ئەمریکا.
کۆشکی سپی ڕاشیگەیاندووە، کە پێشبینی دەکەن ئۆکراینیەکان لە ئەوروپا لە نزیک کەسوکاریان بمێننەوە بەڵام ئەوان ئەرکی خۆیان بۆ وەرگرتنی ئۆکراینیەکان بەجێدێنن.