پوتن: پارەی غازی سروشتی لە ئەوروپا بە ڕوبڵ وەردەگرین

2022-03-23   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، پارەی غازی وڵاتەکەی لە ئەوروپا بە ڕوبڵ وەردەگرن و ئەمەش نرخی غازی سروشتی بەرزتر کردەوە.

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا مامەڵەی بازرگانی بە دۆلار و یۆرۆ ڕاگرت و ڕایگەیاند، بڕیاریانداوە پارەی ئەو غازەی بۆ وڵاتانی ئەوروپای دەنێرن بە ڕوبڵ وەربگرن و مامەڵەی بازرگانیشیان لەگەڵ ئەو وڵاتانەی بە سزاکانیان دژایەتی وڵاتەکەیان کردووە بە ڕوبڵ دەبێت.

پوتن دووپاتیشکردەوە، ھەناردەکردنی غازی سروشتیی وڵاتەکەی بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەردەوام دەبێت. دوای بڕیارەکەی پوتن بەھای ڕوبڵی ڕووسی لە ٥٪ بەرامبەر بە دۆلار بەرزبووەوە.

نرخی نەوتی برێنت گەیشتە سەرووی ١٢٠ دۆلار، نرخی زێریش بە ڕێژەی ٠.٧٧٪ و نرخی غازی سروشتی بە ڕێژەی ١.٢٪ بەرزبوونەوە.