ئەڵمانیا چەکی ڕووسی ڕەوانەی ئۆکراین دەکات

2022-03-23   |  
موشەک هاوێژی سترێلا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئەنالێنا بێیربۆک ڕایگەیاند، پاش چەند ڕۆژێک لە دواکەوتنی پێدانی مووشەک هاوێژی سترێلا، ئێستا مووشەکەکان بەڕێوەن بۆ ئۆکراین.

چەکی سترێلا لە ساڵی ١٩٦٤ لە لایەن یەکێتی سۆڤیەتەوە کە دەکاتە ڕووسیای ئێستا دروست کراوە و ئەم مووشەک هاوێژانە لە جبەخانەکانی ئەڵمانیای ڕۆژهەڵاتدا تا ئێستا هەڵگیراون.

 ئەم مووشەک هاوێژانە بۆ خستنەخوارەوەی فڕۆکە بەکاردێن و کاریگەری دەبێت لەسەر وەستاندنی سوپای ڕووسیا.

ئۆکراین دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم جۆرە چەکانەوە زیانێکی زۆر بە لۆجستیکی سووپای ڕووسیا بگەیەنێت و بەرەوپێشچوونی ڕووسیا پەک بخات.